– كەركووك:
دوای ئهوهی عەرەبە هاوردەكان هەڕەشەیان لە جوتیارانی كورد لە گوندی شهناغه كردوو و به نیازبوون بێن زەوی و زاری جوتیارانی كورد داگیربكەن، كهمێك پێش ئێستا گهیشتنه ناو گوندهكه.
پێشتریش سەرچاوەیەك لەگوندی شهناغەی سەرگەڕان بە كوردستان24ـی راگەیاندبوو، عەرەبە هاوردەكان هەڕەشەیان لە جوتیارانی كورد لە گوندی شهناغه كردووە و بەنیازن ئەمڕۆ بێنە گوندەكە و زەوی و زاری جوتیارانی كورد داگیربكەن.
ئهو سهرچاوه ئاماژهی بهوهشكردبوو، ئەوعەرەبانە خێوەت لەگەڵ خۆیان دەهێنن و نیازیان خراپە و دەیانەوێت لە گوندەكە بمێننەوە و زەوییەكان داگیربكەن.
باس لهوهش كراوه، لە ئەگەری هاتنیان، جوتیارانی كورد رووبەڕوویان دەبنەوە و رێگە بەو داگیركارییە نادەن.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بۆ رێگریكردن لە هەر ئەگەرێكی چاوەڕوان نەكراو هێزێكی سوپای عێراقیش لە گوندەكە بڵاوەی پێكراوە .