بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوە کە لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە بەنیاز بوون بە شێوەی قاچاخ لە بازگەی بێخالەوە بیگوازنەوە بۆ ناو شاری سۆران دەستیان بەسەرداگیرا لە لایەن بنکەی KMCA ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە هەماهەنگی لەگەل ئاسایشی بازگەکانی سۆران. شایەنی باسە سەرپێچیکاران درانە دادگا و پەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA
٢٧ شوبات ٢٠٢٣




