وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه (23ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، نووسراوێكی له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه و ده‌رماڵه‌كانی فه‌رمانبه‌ران ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كرد، كه تێیدا هاتووه، “ئەگەر فەرمانبەر بۆ خانەنشینی ئیحالە كرا، یان بەهۆی كۆچكردنی تەرقین قەید كرا، ئەوا فەرمانگەكەی مووچە و دەرماڵەكانی بۆ خەرج دەكات، تاوەكو رێككەوتی خانەنشینبوونی، یان تەرقین قەیدكردنی، پاش ئەوە، شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبێت و مووچەی خانەنشینییەكەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشین بۆ خەرج دەكرێت.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەو بڕیارە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە، كە بە نەخۆشی بێت، یان بە كتوپڕی، یاخود بە كارەساتێك كۆچی دوایی دەكەن، مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەكرێت و دەدرێتە خێزان و منداڵ و كەسوكاریان، كە دۆسییەكەیان نێردرا بۆ خانەنشینی، ئەوكات مووچەی خانەنشینی و پاداشتی خانەنشینییان بۆ خەرج دەكرێت.”
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئەو جۆرە فەرمانبەرانە ئەگەر شارستانی بن، ئەوا شەش مانگ مووچەیان بە ناوی پاداشتی خانەنشینبوون پێ دەدرێت و بۆ كارمەندانی ناوخۆش 12 مانگ مووچەیان لە فەرمانگەی خانەنشینی پێ دەدرێ و شەش مانگیش لە فەرمانگەی خۆیان مووچەیان بۆ خەرج دەكرێت.
