نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: چەكی پارەی شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2015 و 2016 گەیشتووە و ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆك دەست بە خەرجكردنی دەكەین، لە سلێمانییش لە چەند رۆژی داهاتوودا خەرج دەكرێت.’
نەوزاد شێخ کامیل ڕاشیگەیاندووە : ئەمڕۆ چەكی پارەی گەنمی ساڵی 2015 خەرج دەكرێت كە بڕەكەی 139 ملیار و 678 ملیۆن دینارە.
پارەی گەنمی ساڵی 2015 بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
هەولێر : 60,569,748,000 ملیار دینار.
سلێمانی : 44,129,404,000 ملیار دینار.
دهۆک : 34,987,911,000 ملیار دینار.