پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق: سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی ره‌مه‌زان ئاماده‌یه‌

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌به‌ته‌ی خۆراكی خێزانەکان ئاماده‌یه‌ و دابه‌ش ده‌كرێت.

لوما هاشم ئه‌لموسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراك له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاماده‌یه‌، ده‌شڵێت،  پێنج رۆژ پێش هاتنی ئه‌و مانگه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

ئه‌لموسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌به‌ته‌ خۆراكه‌كه‌ی مانگی ره‌مه‌زان وه‌كو مانگه‌كانی دیكه‌یه‌، ته‌نها هه‌ندێك پێشنیاز هه‌یه‌ بۆ زیادكردنی مریشك و هێلكه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی روونیشیكرده‌وه‌: بۆ زیادكردنی به‌شه‌ خۆراك پێویستمان به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دابه‌شكردنی سه‌یه‌ته‌ی خۆراكی مانگانه‌، كاریگه‌رییه‌كی گه‌روه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر نرخی خۆراك له‌ بازاڕه‌كان.