پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە چاودێری سەرۆک بارزانی 15مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

بە چاودێری سەرۆک مەسعود بارزانی لە مانگی ئادار 15مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بە چاودێری سەرۆک بارزانی ساز دەکرێت.

دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەری رایگەیاند، 15مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، بە چاودێری سەرۆک بارزانی و بە هاریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لە 8 تا 18ی ئاداری 2023 لە پێشانگەی نێودەوڵەتی پارکی سامی عەبدولرەحمان بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی و عەرەبی و بیانی بەڕێوەدەچێت