کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی2ی2023″  ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەورلە ناوچە شاخاویەکان.
راشیگه‌یاندووه‌” سبه‌ی شه‌ممه‌26ی2ی2023″ ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەورلە ناوچە شاخاویەکان.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌”بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هەولێر: 21 
سلێمانی: 20
دهۆک: 21 
کەرکوک : 25
هەڵەبجە : 21
زاخۆ : 21
سۆران : 18
گەرمیان : 28