کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌ردوو رۆژه‌كه‌ ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێ لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م .

ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.

له‌باره‌ی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بە نزیکەی 1 تـــا2  پلە به‌ بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی .

جه‌ختیشی كرده‌و ه‌كه‌ خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى

دهۆک: 19 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى

سۆران: 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى