دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە سلێمانی بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد، کە بەهۆیەوە لەڕێگەیەوە خانەنشینان لە چەند خولەکێکدا مووچەکانیان وەردەگرن.
دیلمان جەمال، بەرپرسی بەشی توێژینەوە لە بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا لە سێ بنکەی ناو شاری سلێمانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی دەستی پێکردووە
ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند مانگی داهاتوودا مووچەی سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکرێت بە سیستەمی ئەلیکترۆنی