شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

قایمقامییه‌تی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر قسه‌كانی سه‌ردار ئازاد بڵاو ده‌كاته‌وه‌

قایمقامییه‌تی قەزای ناوەندیی هەولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: سەبارەت بە لێدوانى هاووڵاتى (سەردار ئازاد) کە خاوەنى نووسینگەى فرۆشتنى خانوو و زەوییە و گوایە لە سەر ڕەخنەگرتن لە حکوومەتى هەرێم لە هەولێر نووسینگەکەى داخراوە، بە پێویستى دەزانین بە هەموو لایەکى ڕابگەێنین ئەوەى ئەو گوتوویەتى دوورە لە ڕاستییه‌وه‌.

ده‌شڵێت: قسه‌كانی ناوبراو بۆ بە لاڕێبردنى ئەو تاوانەیە کە دەرهەق بە ژینگە و سیمای جوانى شارەکەمان ئە نجامیداوە، ناوبرا بەبێ وەرگتنى ڕەزامەندى و ئاگادارکردنەوەى لایەنى پەیوەندیدار کە بەرێوەبەرایەتى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێرە و بەبێ ئەوی هیچ دامودەزگایەکى ترى حکوومى ئاگادار بکاتەوە و لەپێناو بەرژەوەندى تایبەتى خۆى و بۆ قازانجى گیرفانى، هەڵساوە بە بڕینەوەى 11 دار.

قایمقامییه‌تی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌و دارانه‌ی سه‌ردار ئازاد بڕیویه‌تییه‌وه‌ بریتین له‌ داری (شماسى) له‌گه‌ڵ هەڵپاچینى ژمارەیەکى زۆرى دارى (کالیپتۆس) و هەڵگرتنى سیتى یاریى منداڵان لە پارکى (ئەکوا پارک).

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێکارى یاساییان لە بەرامبەریدا گرتۆتەبەر و جگە لە داخستنى نووسینگەکەى، لە بەرامبەر ئەو کارە نایاساییەی ئەنجامی داوە دەدرێت بە دادگا