نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆری دەرمانی ماوەبەسەرچووی چارەسەرکردنی ئاژەڵانی راگەیاند.
نەبەز عەبدولحەمید راشیگەیاند، کە بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان، بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە جگە لەوەی زیانی بۆ ئاژەڵەکان دەبێت، زیان بەو کەسانەش دەگەیەنێت کە گۆشتی ئاژەڵەکان دەخۆن یان مامەڵەیان پێوە دەکەن.
قایمقامی هەولێر جەختی لەوەکردەوە، رێکاری یاسایی لەدژی خاوەن دەرمانەکان دەگیرێتەبەر.
دەرمانەکانی چارەسەرکردنی ئاژەڵان کە لە ڤێرتەرنەرییەکاندا هەڵدەگیرێن، وەک هەر دەرمانێکی دیکە، ماوەی بەسەرچوونی هەیە و دەبێت مانگانە و ساڵانە، پشکنینیان بۆ بکرێت.
نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی: لیژنەکانی قایمقامیەت بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون لە کۆگاکان و بازاڕەکاندا، بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراکانەی شیاوی خواردن نین.
سەبارەت بە ناجێگری بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار، قایمقانی هەولێر رایگەیاند، ئێمە لە قۆناغێكی هەستیاری دارایی داین و رێکاری یاسایی لەدژی ئەو کەسانەش دەگرینەبەر، کە دۆخەکە لە بەرژەوەندی خۆیان دەقۆزنەوە.