چواس خالید – هەولێر
دوای پشكنینی له تاقیگه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ركه‌وت سێوی به‌رواری ١٠٠% سروشتییه و تام و بۆنێكی ناوازه هەیە. دوای هه‌نارده‌كردنی هه‌نار، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه بۆ هه‌نارده‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه و ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی كه‌نداو ده‌كرێت.
ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، كاریگه‌ری ئه‌رێنی له بووژاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌بێت له كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئێستا سێوی بهروار له ته‌واوی فرۆشگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشرێت و بڕیاریشه ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ سێوی بهروار، به‌رهه‌مه‌كانی ترێ و هه‌نگوینیش بخێرێتنه نێو بازاڕه‌كانی وڵاتان.
له په‌راوێزی به‌شداربوونی له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس له ١٦ ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣ و كۆبوونه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی جیهان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان، له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی ‘ماجد الفگیم’ خاوه‌ن هایپهرماركێتهكانی كارفور كۆبوویه‌وه و بڕیاردرا سێوی بهروار بكڕن و هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی بكه‌ن.
دڵشێر به‌رده‌ڕه‌شی شرۆڤه‌كاری پێشكه‌وتوو له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێگه‌ی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه: له‌كاتی سه‌ردانی تیمه‌كه‌مان له ١٢ ی كانوونی یه‌كه‌م بۆ ده‌ڤه‌ری كانی ماسێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سێوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كرا و له‌لایه‌ن كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت نموونه‌ی بۆ تاقیگه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه وه‌رگیرا.
له به جیهانیكردنی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان، جیا له ناوازی به‌رهه‌مه‌كه، پێویسته به‌كارهێنانی قڕكه‌ر و ڕێژه‌ی مادده‌ی كیمیای له ئاستی ستاندارد دابن، دڵشێر به‌رده‌ڕه‌شی ده‌ڵێ:سێوی بهروار كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه باشه‌كانی كوردستان، دوای دوو هه‌فته له ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وت، ڕێژه‌ی شه‌كر و قڕكه‌ر و مادده‌ی كیمیایی له سێوی بهروار ئه‌رێنی بووه، به‌و هۆیه‌ی هیچ جۆره قڕكهرێكی پێدا نه‌كراوه و له‌ڕووی به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایشهوه، له پشكنینه‌كاندا هیچ لایه‌نی نه‌رێنی تێدا دهرنهكهت، بۆیه ده‌توانین بڵێین سێوی به‌رواری ١٠٠% سروشتییه و به‌پێی ستانداردی جیهانییه.
شرۆڤه‌كاری پێشكه‌وتوو له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، له گرێبه‌ستی نێوان كۆمپانیای كارفور لقی عێراق له‌گه‌ڵ جووتیاراندا، نرخی سێوی به‌رواری به به‌راورد لەگەڵ فرۆشتنی له عه‌لوه‌كان، ٣٠% به‌رزتره و ئێستا له نۆ هایپهرماركێتی كارفوری هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، ده‌ست ده‌كه‌وێت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و له كاتی پێگه‌یشتنی به‌ربوومی ئه‌مساڵ، سێوی بهروار هه‌نارده‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی كه‌نداو ده‌كرێت.
هه‌رێمی كوردستان ههڵكهوتهیهكی گونجاو و له‌باری هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و ئاو هه‌وا و خاكه‌كه‌ی به‌پیته، به‌ڵام له ڕابردوودا ڕژێمی به‌عس به ڕاگواستنی زۆره‌ملێ له گونددهكانی كوردستان، به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كوێر كرده‌وه، ئێستاش وه‌ك له به‌رنامه‌ی كاری‌دا هاتووه، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە جددی كار بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كات، كه له ڕابردوودا به‌رهه‌می هه‌ناری هه‌نارده كرد و ئه‌مساڵی مه‌به‌ستیه‌تی جیا له سێوی بهروار، به‌رهه‌مه‌كانی ترێ و هه‌نگوینیش هه‌نارده بكات، له باشتركردنی كوالتی و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ستاندارده جیهانییه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیشی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه ڕاهێنانی نیشتمانی به جووتیاران بكات، هه‌ر له چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی زه‌وی و پێگه‌یاندنی به‌ربوومه‌وه، تا چۆنییه‌تی هه‌ڵگرتن و هه‌نارده‌كردنیان.