ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،لەچوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێم و هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ زیادکردنی داهات، رێکارە یاساییەکان بۆ تەملیککرنی ئەو موڵکانە بەردەوامە کە لەلایەن بازرگانان و وەبەرهێنەران لەکاتی وەرگرتنی قەرزی ئاسانکاری لە رێی بانکەکانەوە وەک بارمتە دانراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی هەرێم، بڕی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەرانە 375 ملیار و 444 ملیۆن و 189 هه‌زار و 465 دینار بووه و به‌هۆی دواكه‌وتنی قه‌رزیشه‌وه 658 ملیار و 63 ملیۆن و 820 هه‌زار و 332 دینار سودی بانكی چووه‌ته سه‌ر قه‌رزه‌كه.
وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەدوای گرتنەبەری رێوشوێنەکانی وەزارەته‌كه‌یان بڕی 17 ملیار و 743 ملیۆن و 967 هه‌زار و 724 دینار بە شێوەی نەختینه گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم و کۆی گشتی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەران ماوە بڕەکەی بریتییە لە ملیارێك و ترلیۆنێك و 15 ملیار و 764 ملیۆن و 42 هه‌زار و 73 دینار.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هاوکات وەزارەتی دارایی لە رێی بانکەکانەوە دەستی کردووە بە تەملیککردن و فرۆشتنی ئەو موڵکانەی بە بارمتە دانراون و لەو چوارچێوەیەشدا بە بەهای 34 ملیار و 153 ملیۆن و 80 هه‌زار دینار موڵکی بە بارمتە دانراو فرۆشراوە و حه‌وت موڵکی نوێش لە سەر بانکەکانی وەزارەتی دارایی تۆمارکراون