لە یه‌كێك له دادگەکانی هه‌ولێر بڕیاری سزادان بۆ چەند تۆمەتبارێک ده‌ركرێت کە لە بواری بازرگانی دەرماندا کاریان کردووە، هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌رمانخانەیە‌كیش سزای داخستنیان بۆ دەردەچێت.
بە گوێرەی نووسراوێکی دادگەی کەتنی هەولێر/3 کە دەست کوردستان24 کەوتووە، دەرمانخانەکان له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کارکردنیان نه‌بووه یان مۆڵەتی ساختەیان هەبووه، سزادراون.
ئاماژە بەوەشدرا، كۆپیه‌كی بڕیاره‌كه‌ش بۆ قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ره‌وانه كراوه بۆ دەستپێکردنی رێكاره‌كان.
تۆمەتبارەکان کە ژمارەیان هەشت کەسن، کە شەشیان بە شەش مانگ بەندکردن سزادراون، دووانیشیان سزای دارایی دراون.
دەرمانخانەکان به‌پێی ماده‌ی 50 له یاسای سزادانی عێراقی سزای هەشت مانگ داخستنیان بۆ ده‌رچووه و، ژمارەیان هەشت دەرمانخانەیە.
ماده‌ی 50 له یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 1970، تایبه‌ته به‌كاری ده‌رمانخانه‌كان و نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاردن، یان به‌ده‌ستهێنانی مۆڵەت بە رێگەی ساختە، سزاكه‌ی به‌ندكردنه كه له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت، یان پێبژاردن به 300 هه‌زار دینار یاخود هه‌ردووكیان.