سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەسرور بارزانی: چه‌ند بڕیارێكی گرنگ بۆ پاراستنی زمانی كوردی ده‌رده‌كه‌ین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ پاراستنی زمانی کوردی دەردەکەن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تووتێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکەوە، پیرۆزبایی لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان کرد.

گوتیشی: با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیەڵ میدیادا زیاتر بەکاربهێنین.

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی توویت دەکەم.