لایەنەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کوردستان کۆدەبنەوە
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ”هەولێر” گەیشتوون، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ڕێککەوتن لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردن دەستنیشان دەکات؛ بە ئەگەری زۆریشەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.