بەپێى پێشبینییە کەشناسییەکان، رۆژانى نەورۆز لە هەرێمى کوردستان، ئاسمان لە نێوان هەور و ساماڵدا دەبێت.
ماڵپەڕى ئەکواوێزەر کە ماڵپەڕێکى جیهانى تایبەت بە کەشوهەوایە، پێشبینى کردووە رۆژانى ٢٠ و ٢١ و ٢٢ و ٢٣ى ئازار ئاسمانى هەرێمى کوردستان لە نێوان هەور و ساماڵدا بێت و ئەگەرێکى کەمیش هەیە رۆژى ٢١ى مانگ لە هەولێر باران ببارێت.
بەپێى پێشبینى ئەو ماڵپەڕە، لە رۆژانى نەورۆز بەرزترین پلەى گەرما لەنێوان ١٨ بۆ ٢٠ پلە دەبێت.