سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێین لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ نێو حکومەت گفتوگۆ بکەین.
سەعدی پیرە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک پەیامی گرنگی سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتانی پێیە و دەمانەوێت هەڵوێستی ئەوان بزانین.
دوێنێ 20/2/2023، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە میونشن رایگەیاند، دوای گەڕانەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئێستا و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.