ئاراس جەبار ،شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە،لە ئەنجامی كاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەك كە لەسەر ناوچەكانی ناوەراستی ئەوروپا و دەریای ناوەراست جێگیربووە، كەشی ھەرێمی كوردستان تاسەرەتای مانگی ئایندە بەجێگیری و سەقامگیری ئەمێنێتەوە لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە رۆژانی داھاتوودا و بەتایبەت لەنێوان 25ی ئەم مانگە تا 3ی مانگی ئازار لەم ماوەیەدا لوتكەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەبێت كە لەسەنتەری پارێزگاكان پلەكانی گەرما بۆ سنوری 20 تا 23 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە .
هەروەها گوتی: لەسەرەتای مانگی داھاتوودا پێشبینی دەكرێت كاریگەری ئەم بەرزەپاڵەپەستۆیە لەرۆژئاوا و ناوەراستی ئەوروپا لاواز ببێت ،بۆیە ئینشائەڵڵا لەماوەی رۆژانی 3 بۆ 5ی ئازار ئەگەر ھەیە نزمەپاڵەپەستۆیەك لەدەریای ناوەراستەوە چالاك ببێتەوە و شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە ،لەگەڵ دووبارە نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەكاندا .
گوتیشی: زۆرینەی مۆدێلە جیاوازەكانی كەشوھەوا بەتێكرا پێشبینیەكانیان بۆ مانگی داھاتوو بەو جۆرەیە كە ئاستی دابارینی باران بەڕاورد بە ئەم مانگەی تێیداین بەرەو باشتر بێت و لەتێكرای خۆیدا بێت، جیا لەوەش بۆ مانگی چوار پێشبینی بارانبارینێكی زۆری تێدا دەكرێت .