سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی کرد

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوررستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی وەزیری پێشووتری پێشمەرگە و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کرد.

سەرۆکی حکوومەت  پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارەکەی کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن.