هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەسەر یاساى نەوت و گاز لەگەڵ وەزارەتى نەوتی عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، (19 ی شوباتی 2023)، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان سه‌ر‌دانی به‌غدایان كرد و بۆ گفتوگۆكردنی پڕۆژەی یاساى نەوت و گاز له‌گه‌ڵ وەزارەتى نەوت کۆبوونه‌وه‌.

شانده‌كه‌ى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێكهاتبوون له‌ ئاوات جه‌ناب نوری ، وەزیرى دارایی و ئابووری كه‌ سه‌رۆكی شانده‌كه‌یه‌،  له‌گه‌ڵ كه‌مال محه‌ممه‌د، وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و ئومێد سه‌باح ، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و جوتیار عادل، گوتەبێژى حکومەتی هەرێم و فارس عیسا، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا و بەڕێوەبەرى گشتیی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان.

ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە لە لایەنى عێراقى فیدراڵ‌ پێكهاتبوون‌ لە وەزیرى نەوت و هەردوو بریکارەکەى و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتی نەوت.

دوایین سەردانی شاند‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ بەغدا له ‌13 شوباتی 2023 بووە، کە چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و ئاماده‌كرنی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و گاز ئه‌نجام دا.