پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 21, 2024

هەولێر.. پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی لە قۆناغی جێبەجێكردندایە

لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی باران لە سەنتەری شاری هەولێر، پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.

پرۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەرپەرشتی دەكرێت، كە پێكهاتووە لە دروستكردنی ئاوەڕۆیەكی سندووقی بە درێژایی 1200 م كە لەسەر شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەستپێدەکات تا شەقامی 60 مەتريی نزیك سایلۆی شاری هەولێر درێژ دەبێتەوە. 
ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گەورەكان و بەشێکی زۆری گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30 مەتری و گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە چارەسەر دەکات.