ئه‌مڕۆ شه‌ممه (18ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، “ئەو گەشتیارانەى دەیانەوێت سودمه‌ندبن له گۆڕینه‌وه‌ی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار)، پێویستە (4) کاتژمێر پێش ئەنجامدانى گەشتەکەیان لە تێرمیناڵى فڕۆکەخانە ئامادەبن.”
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پڕۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) له‌لایه‌ن نووسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.