دوای بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات لە باکووری کوردستان و تورکیا و ڕۆژئاوای کوردستان، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەرەو ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان وەڕێ کەوتن و بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
مقهدم بێوار عهبدولعهزیز، یەکێک لە ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ و گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک کە لەگەڵ تیمەکان هەرێمی کوردستان چووبووە باکووری کوردستان و تورکیا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”دوای 13 ڕۆژ تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەرەو هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە و لە ماوەی ئەو 13 ڕۆژەدا لە ناوچەی جیاجیا خزمەتی خەڵکی زیانلێکەوتوومان کردووە و دڵخۆشین کە توانیمان خزمەتی ئەو لێقەوماوانە بکەین.”
ئاماژەی بەوەش دا: ”ئەمڕۆ شەممە 18/2/2023 دەست دەکەین بە ئامادەکاریی گەڕانەوە و لە ساری ئیسلاحیەی باکووری کوردستانەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێ دەکەوین.”