بەپێی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی نیوەی دووەمی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 78 ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندراوە، لەم بڕە 71 ملیۆن و 853 هەزار و 667 بەرمیل هەناردەکراوە و 818 هەزار و 70 بەرمیل نەوتیش فرۆشی ناوخۆیی بووە.
ههروهها کۆمپانیای دیلۆیت رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا لە داهاتی نەوت 361 ملیۆن و 699 هەزار و 47 دۆلاری داوەتەوە قەرزەکان، كه ئهو قهرزانهش، بههۆی قهیرانی دارایی لهماوهی كابینهكانی پێشووی حكومهت كهوتووه ئهستۆی ئهم كابینهی ئێستای حكومهتی ههرێمی كوردستان.
ئامارهكان ئهوهیان دهرخستووه، کۆی داهاتی نەوتی ساڵی رابردووی ههرێمی كوردستان، زیاتر لە 12 ملیار دۆلار بووە و دوای دەرکردنی شایستەی کۆمپانیاکان و دانەوەی بەشێک لە قەرزەکان، بڕی زیاتر لە 5 ملیار دۆلار بۆ حکومەت ماوەتەوە کە بۆ مووچە تەرخان کراوە، ئەمەش لەچاو ساڵی پێشووتردا بڕی پارەی ماوە بۆ حکومەت بەرێژەی 30.57٪ زیادیکردووە.
پڕۆسەی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان له نیوەی یەکەم 2022
بڕی بەرهەمهێندراوی نەوت: 73,188,257 بەرمیل
کۆی گشتی داهاتی نەوت: 6,852,647,170 دۆلار
داهاتی ماوە کە بۆ مووچە تەرخانکراوە: 2,915,826,507 دۆلار
پڕۆسەی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان له نیوەی دووەم 2022
بڕی بەرهەمهێندراوی نەوت: 78,905,361 بەرمیل
کۆی گشتی داهاتی نەوت: 5,569,613,724 دۆلار
داهاتی ماوە کە بۆ مووچە تەرخانکراوە: 2,793,877,580 دۆلار
پڕۆسەی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان له 2022
بڕی بەرهەمهێنراوی نەوت: 152,093,618 بەرمیل
کۆی گشتی داهاتی نەوت: 12,422,260,894 دۆلار
خەرجی و شایستەی کۆمپانیاکان: 6,712,556,787 دۆلار
داهاتی ماوە کە بۆ مووچە تەرخانکراوە: 5,709,704,107 دۆلار
پڕۆسەی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان له 2021
بڕی بەرهەمهێندراوی نەوت: 162,528,616 بەرمیل
کۆی گشتی داهاتی نەوت: 9,125,987,056 دۆلار
خەرجی و شایستەی کۆمپانیاکان: 5,161,172,554 دۆلار
داهاتی ماوە کە بۆ مووچە تەرخانکراوە: 3,964,814,502 دۆلار
داهات و خەرجی نەوتی بەرهەمهێندراو له 2022 بەراوورد بە 2021
نەوتی بەرهەمهێندراو: 10,434,998 بەرمیل کەمیکردووە (6.43٪ کەمیکردووە)
خەرجی و شایستەی کۆمپانیاکان: 1,551,384,233 دۆلار زیادیکردووە (24.2٪ زیادیکردووە)
داهاتی ماوە کە بۆ مووچە تەرخانکراوە: 1,744,889,605 دۆلار زیادیکردووە (30.57٪ زیادیکردووە