تۆمەتبارێکی ئێرانی 12 هەزار دۆلاری ساختەی لابووە؛ پۆلیس دەستگیری کرد

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 17ـی 02ـی 2023 دەستگیرکردنی کەسێکی ئێرانی بە تۆمەتی ئەوەی کە بڕی 12 هەزار لابووە، ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی ڕێکاری تۆمەتبارێکی بە ڕەگەزنامە خەڵکی وڵاتی ئێرانە و شوێنی نیشتەجێبوونی وڵاتی تورکیاییە دەستگیر کرد کە بڕی (12) هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختەی لەلا بوو.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە دەستبەسەر سەرجەم پارەکاندا گیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی ڕەوانەی دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا.