نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گه‌يشه‌ ئه‌ڵمانيا

ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شداريى له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، گه‌يشته‌ ئه‌ڵمانيا.

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له‌ ديدار و گفتوگۆكانى په‌يوه‌ست به‌ بوارى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئه‌و ئاڵنگارييانه‌دا‌ ده‌كات كه‌ ڕووبه‌ڕووى جيهان ده‌بنه‌وه‌.

هه‌ر له‌ ميانى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شداران و ئاماده‌بووانى كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌بێت.