له سلێمانی گه‌نجێك ده‌ستگیركرا، كه به بیانووی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیدا، بڕی هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له كچێك سه‌ندووه. كچه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و كوڕه‌ی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ناسیوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (16ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه “به فێڵ و به‌بیانوی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی” له‌گه‌ڵیدا، بڕێك پاره‌ی له كچێك سه‌ندووه.
بوگوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و كچه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر گه‌نجه‌كه تۆماركردووه، به پۆلیسی گوتووه، كوڕه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ناسیوه و دوای ئه‌وه‌ی یه‌كتریان بینیوه، گه‌نجه‌كه “به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵی” پێداوه و به فێڵ، بڕی هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێ سه‌ندووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، گه‌نجه‌كه ناوی (د. د. م.)ـه و له‌دایكبووی ساڵی 1997ـه. بە بڕیاری دادوەر راگیراوه و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامن.