كەشناسی: پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن

بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كاریگەری ئەو بارستە هەوایە ساردەی كە رووی لە ناوچەكەمان كردبوو كۆتایی دێت یان لاواز دەبێت . 
ئاماژەی بەوەشداوە، پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك روو لە بەرزبوونەوە دەكات ,تێكڕای بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (5-7) پلەی سیلیزی دەبێت بە تایبەت بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاكان بۆ سەرووی 15 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە، ناوچە شاخاوییەكانیش بۆ سەرووی 10 پلەی سیلیزی لەم ماوەیەدا ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەورە  .
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستانیش بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ پێنج شەممە    16– 02 – 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
خێرای با / لە سەر خۆ دەبێت ( 5 –  15 ) كم/ك  .  
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا .
مەودای بینین/ لە نێوان (9 – 10) كم  دەبێت 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی    17 – 02 – 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لە سەر خۆ دەبێت ( 5 –  15 ) كم/ك  .  
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا.
مەودای بینین/ لە نێوان (9 – 10) كم  دەبێت 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  12 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 11 پلەی سیلیزی
دهۆك      :  12 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   12 پلەی سیلیزی
سۆران    :  9 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 16- 02- 2023