ئێوارە ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 02ـی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا.