ئهمڕۆ ههینی (15ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردووهتهوه: دوای سەرکەوتنی پڕۆژەی هەنار، تیمی (KAEI) لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، به هاوئاههنگی لهگهڵ تیمی وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكومهت، پشکنینەکانی بۆ دۆزینەوەی ئەو بەرهەمانەی بۆ هەناردەکردن دەشێن، فراوانتر کردووە. لە ئەنجامدا، قۆناغی دووەمی دەستپێشخەرییەکە دەستیپێکردووە، کە جگە لە هەنار، خۆی لە هەناردەکردنی سێ بەرهەمی دیکە دەبینێتەوە. لە پلاندایە ئیمارات و بازاڕە فراوانەکانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو کڕیاری ئەم بەرهەمانە بن. جێگای ئاماژەیە توێژینەوەیەکی گشتگیر لەسەر ئەم سێ بەرهەمە و پێوەرەکانی توانای هەناردەکردن بۆ وەرزی دروێنەی ساڵی 2023 ئەنجامدراوە و لە ئەنجامی شیکاریی ئەم توێژینەوەیەدا، سێو، هەنگوین و ترێ ، وەک بەرهەمی سەرەکی بۆ هەناردەکردن لە وەرزی دروێنەی ساڵی 2023دا دەستنیشان کراون.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی کوردستان، وەک بەردەوامیدان بە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی هەناردەکردنی هەنار بۆ وڵاتی ئیمارات، ئێستا سێوی بەناوبانگی بەرواری لە سەرانسەری كوردستان لەنێو فرۆشگاکانی کارفۆردا دەفرۆشرێت. ئەم هەنگاوە دەستکەوتێکی گرنگە، چونکە وەک بناغەیەکە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی ئەمساڵ بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.
ئهوهش خراوهتهڕوو، “حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پەرەپێدانی بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ فرۆشیارە نێودەوڵەتییەکان، لە هەموو هەنگاوەکاندا پشتگیریی جووتیاران دەکات، و هەر لە تاقیکردنەوە بۆ لێکۆڵینەوەی بازاڕ و كاری لۆجستییەوە بۆ بازاڕسازی، ئەمەش لەپێناو فراوانکردنی لیستی ئەو بەرهەمانەی کە دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات