مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمید بن راشد ئەلنعێمی حاکمی میرنشینی عەجمان کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات، ئەمڕۆ سێشەممە 15/2/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری عەجمان لەگەڵ شێخ حەمید بن راشد ئەلنعێمی حاکمی میرنشینی عەجمان کۆبووەوە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێکرد.