ئهمرۆ چوارشهممه15ى2ى2023، پۆلیسی ههولێر بڵاویكردهوه: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ. ب. م) تەمەن 16 ساڵ دەستگیر کرد، کە لە قوتابخانەی (هەولێری نموونەیی ئینگلیزی) بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر قوتابییەک و بە سەختی زامداری کردبوو.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، تۆمەتباری ناوبراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان ڕاگیرا و پەڕاوەکەشی ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان کرا.