لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تاوەكوو ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستاوە.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەرۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەمڕۆوە ئەو بڕیارەی لێخۆشبوونی بەستنی پێوەری ئاو تاكوو 21/4/2023 لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتییان نوێكراوەتەوە، هاووڵاتییان لە ئێستاوە دەتوانن سەردانی بنكە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و كۆكردنەوەی كرێی ئاو بكەن بۆ ئەوەی مامەڵەی بەستنی پێوەریان بۆ جێبەجێ بكرێت.
