وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مانگی داهاتوو پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، بەشێوەیەکى ورد پلانى خوێندنى باڵاى (دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى لەبارەوەو کراو لە ئەنجامدا، بڕیاردرا لە مانگی داهاتووه‌وه پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکات.
هه‌روه‌ها وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌یاندووه،، دواى تەواوبوونى ئامادەکارییەکان لە داهاتوییەکى نزیکدا قۆناغ بەندى پرۆسەى خوێندنى باڵا لە رووەکانى پلان، ژمارەى کورسییەکان، ماوەى پێشکەشکردن، کاتەکانى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى و راگەیاندنى ئەنجامەکان و دەستپێکردنى پرۆسەى خوێندن رادەگەیەندرێت.