پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد

له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ مه‌فره‌زەكانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن‌و ساخته‌كاری‌‌و هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیركران.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌14ى2ى2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانەوە تۆمه‌تبار (ش، ن، ح) ده‌ستگیركرا كه‌ له‌نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ساخته‌كاریی‌و هەریەک لەبنكه‌کانی پۆلیسی‌ سه‌راو  ئازادی‌‌و  به‌ختیاری‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ تۆمه‌تبار (ح، ق، و) ده‌ستگیركرا كه‌ سێ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دزیكردن كه‌ بڕی‌ 22 ملیۆن دیناری‌ دزیوه‌.
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان‌ و نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕو نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕزگاری‌ بۆ ناو بازاڕو شوێنه‌ گشتییه‌كان توانرا دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی‌ (م، ك، ج – ش، ف، ح) ده‌ستگیربكرێن به‌تۆمه‌تی‌ هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت، هه‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر چه‌قۆو ئامێری‌ بڕه‌ڕدا.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.