هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سبه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی ساڵانی 2015 و 2016ی جوتیاران وه‌رده‌گیرێن.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ سبه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی ساڵانی 2015 و 2016ی جوتیاران وه‌رده‌گیرێن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراقی فیدڕال پێی ڕایگەیاندین كه‌ سبه‌ی سێشه‌م نوێنەری هەرێم لە بەغدا ئامادە بن بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2015 و 2016.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە گەیشتنی چەکی پارەکان، ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر جوتیاران.