بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، دابەزینەکە بەمجۆرە دەبێت، بەنزینی موحەسەن 25 دینار دادەبەزێت و بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار.
نرخی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن لە سلێمانی بە 1200 دینارە و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 1020 دینارە، ئەمڕۆش لە کاتژمێر چواری ئێوارەوە نرخەکان بەمجۆرەی لێدێت، لیترێك بەنزینی موحەسەن دەبێتە 1175 دینار و نۆڕماڵیش دەبێتە 975 دینار
