پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكى داواكارى گشتى له‌به‌رده‌م سەرۆکی هەرێم سوێندى ياسايى ‏ده‌خوات

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا سه‌رۆكى داواكارى گشتى له‌به‌رده‌م سەرۆکی هەرێم سوێندى ياسايى ‏خوارد.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/2/13 له‌ رێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى ‏كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، له ‌به‌رده‌م نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستاندا و به‌پێى فه‌رمانێكى هه‌رێمى، دادوه‌ر كاوه‌ فه‌تحى مه‌عسووم وه‌ك ‏سه‌رۆكى داواكارى گشتى، سوێندى ياسايى خوارد.‏

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و وه‌زيرى دادى ‏حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى ‏له‌  كاوه‌ فه‌تحى مه‌عسووم كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.‏