سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بە بەشداری مەسرور بارزانی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە ئیمارات دەستیپێکرد

به‌یانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ى 2ى2023، بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لەژێرناوی “سیمای حکومەتەکانی داھاتوو” لە  ئیمارات دەستیپێکرد.
 ئەمڕۆ مەسرور بارزانی  لە پەراوێزی لوتكەكەدا، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنكارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان وتارێک پێشکەش دەکات.
 رۆژی یەكشەممە 2/12 مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان كە لە شاری دوبەی لە ڕۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات)  بەڕێوەدەچێت. 
لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حكومی تێیدا بەشدار دەبن.