ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢٠٢٣/٢/١٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له کونسولخانه‌ی گشتیی تورکیا له هه‌ولێر، به‌شداری له پرسه‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شه‌شی ئه‌م مانگه‌دا کرد که له تورکیا و سووریا به هه‌زاران قوربانیی لێکه‌وته‌وه.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له تۆماری پرسه‌دا په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می تۆمار کرد و تیایدا به ناوى خۆیان و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵی خۆیانی پێشكه‌ش به گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردايه‌تيى توركيا کرد، بۆ ئه‌و كاره‌ساته ناخهه‌ژێنه‌ى له ئه‌نجامى بوومه‌لەرزه‌يه‌كى وێرانكه‌ر، ده پارێزگاى توركيا و چەند شارێکی سووریای گرته‌وه.
به‌ڕێزیان دووپاتی کرده‌وه که له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى، به دڵ و ده‌روونێكى خه‌مناكه‌وه، بير و دڵمان لاى گه‌لى توركيا و خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و هه‌زاران قوربانييه‌يه كه هه‌رگيز وێنه دڵته‌زێنه‌كانيان و ديمه‌نى ڕووخان و وێرانبوونى شار و ئاوه‌دانييه‌كان له بير ناچنه‌وه و ناخ و ده‌روونى مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن.
هه‌روه‌ها له يه‌زدانى مه‌زن داواكاره که گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران ده‌خوازێت.
به‌ڕێزیان دووپاتیان کرده‌وه که هه‌رچى له توانادا بێت هه‌رێمی کوردستان بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدان ئاماده‌يه.
لای خۆیه به‌ڕێز کونسولی گشتیی تورکیا، سوپاس و پێزانینی وڵاته‌که‌ی بۆ به‌شداری و هاوبه‌شیی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له پرسه‌که‌دا و بۆ هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان به گه‌ل و حکوومه‌ته‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان ده‌ربڕی.