دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پۆلیسی هه‌ولێر: كه‌سێك له‌لایه‌ن ماڵه‌ خه‌زوورانییه‌وه‌ كوژرا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی هه‌ولێر رایگـه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌سێك به‌ پێنج گولـلـه‌ له‌لایه‌ن ماڵه‌ خه‌زوورانییه‌وه‌ كوژرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (12ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (فه‌رمان عه‌بدولخالق) ته‌مه‌ن 32 ساڵ، كه‌ دووكاندار بووه‌ له‌ بازاڕی نیشتمانی هه‌ولێر، به‌ پێنج گولـلـه‌ له‌لایه‌ن ماڵه‌ خه‌زوورانییه‌وه‌ كوژرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی (سه‌ربه‌ست)ـی شاری هه‌ولێر روویداوه‌ و هۆكاری كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ش بۆ “كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی” ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه‌ بۆ پزیشكی دادی هه‌ولێر ره‌وانه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ به‌رده‌وامن.