سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات 

ئه‌مرۆیه‌كشه‌ممه‌ 12ی2ی2023 شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق  بە سەرۆكایەتی لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپا، گەیشتنە پارێزگای هەولێر.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی  هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و فریق روکن قه‌یس خه‌له‌ف محمداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک لەئەفسەرانی بالای  وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی  شاری هەولێریان کردو لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن فەریق رکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی باڵا پێشوازیان لێکرا. 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،بریار وایە چەندین بابەتی پەیوەست بە پرسی ئاسایشی ناوچەکەو،  کۆمەلێک پرسی پەیوەندییدار  لەنێوان  وەزارەتی پێشمەرگه وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.