مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان گهیشته ئیمارات.
ئەمڕۆ یەکشەممە (12ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكومى گهیشته ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە رۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.
لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، ساڵانە لـە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکومی تێیدا بەشدار دەبن.