بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەندێک ناوچەی شاخاویی ئەگەری بەفربارین هەیە.
بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کەش ناجێگیریەکى کورت خایەن لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر هەیە، لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ کۆتاى پێدێت .کەشى ناوچەکەمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى بارانبارین بەڕێژەیەکى کەم لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بەفر هەیە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچەهەورە، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 7پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى