سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئاگاداریه‌ك له‌هاتووچۆی پێنجوێنه‌وه‌ بۆ شۆفێران

هاتووچۆی پێنجوێن شۆفێران له‌باره‌ی دۆخی ئێستای كه‌ش و هه‌وای شاره‌وه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه. 
ڕائید كه‌یوان جه‌بار ئه‌فسه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی قه‌زای پێنجوێن، به‌ پێگه‌ی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا ڕێگه‌ی (پێنجوێن – ناڵپارێز) به‌هۆی به‌فربارین‌و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه‌ به‌ستویه‌تی، بۆیه‌ داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ن، زنجیر له‌تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان ببه‌ستن‌و به‌بێ زنجیر هاتوچۆ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ نه‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت بن‌و تووشی ڕووداوی هاتوچۆ نه‌بن.