چواس خالید – هەولێر
هه‌موو ڕۆژێك دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان شه‌ش هه‌زار و نۆ سه‌د تۆن پاشماوه فڕێ ده‌دن، كه دواجار ساڵانه به‌تێچووی ترلیۆنێك و دوو سه‌د و چوارده ملیار و سێ سه‌د و یازده ملیۆن دیناری عێراقی كۆده‌كرێنه‌وه و ژێر خاك ده‌كرێت، پاشماوهكانمان سه‌روی ستاندارده و پێویسته كه‌میان بكه‌ینه‌وه.
به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژانه هه‌ر تاكێكمان سه‌روی كیلۆیه‌ك زبڵمان هه‌یه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ڕێكخراوی جیهانی به‌لای زۆره‌وه بۆ هه‌ر تاكێك نیو كیلۆ پاشماوه‌ی هه‌ژمار كردووه. به‌رهه‌می هه‌موومان ڕۆژانه شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د تۆنه‌و لەڕێگەی ٣٢ گرێبه‌ست و كۆمپانیای كەرتی تایبەته‌وه كۆده‌كرێنه‌وه و له زبڵخانەكانی ده‌ره‌وه‌ی شار ژێر خاك دەكرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ: كۆكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی زبڵ و خاشاك، كه یه‌كێكه له خزمه‌تگوزارییه به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ساڵانه خه‌رجییه‌كی زۆری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت،ڕۆژانه شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د تۆن زبڵ و خاشاك كۆده‌كرێنه‌وه و دواتر به تێچووی ترلیۆنێك و دوو سه‌د و چوارده ملیۆن و سێ سه‌د و یازده ملیۆن دینار چاره ده‌كرێن.
ئاراس فوئاد، به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاریی ژینگه‌پارێزیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به پێگه‌ی فه‌رمیی حكوومه‌تی ههرێمیڕاگهیاندووه: پرسی ژینگه و به‌تایبه‌تی سێكته‌ری خاشاكی ڕه‌ق و چاره‌كردنی له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه، هه‌نگاوه‌كانیش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌دان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، پڕۆژه‌ی ههولێریهكێكه له‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌ن تیمێكی ڕاوێژكار و تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌ست به تاوتوێكردنی كراوه و چاوه‌ڕێیی ڕاپۆرتی كۆتاییان ده‌كه‌ین، تا پڕۆسه‌كه به‌زووترین كات بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، هیچ شاره‌وانی و شوێنێك نییه له هه‌رێمی كوردستان، كه گرێبه‌ستی بۆ نه‌كرابێت و جیا له شوێنه بازرگانییه‌كان، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر كۆكردنه‌وه و چاره‌كردنی زبڵ و خاشاك له هاووڵاتیان وه‌رناگیرێت و وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی خۆڕایی پێشكه‌شی هاووڵاتیان ده‌كرێت.
له وڵاتان هێندێکی كه‌م له زبڵ و پاشماوه‌كان ژێرخاك ده‌كه‌ن و زۆری هه‌ره زۆری دووباره سوودی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، بەڵام له هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی ژێرخاك ده‌كرێت و ژینگه‌ی پێ ژه‌هراوی ده‌كرێت، كه ئێستا له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌دا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه، شێوازی چاره‌كردنی زبڵ و خاشاك بگۆڕێت و زۆری هه‌ره زۆری دووباره به‌كار بهێنێته‌وه.
له كه‌مكردنه‌وه‌ی خاشاكدا و جیا له دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری مادده‌كانی پاشماوه، ڕێكخراوی جیهانی “فاو” ئامۆژگاری مرۆڤایه‌تی ده‌كا له زیاد به فیڕۆدانی خۆراك؛ “ئەو خۆراكەی كڕیوتە، تەواوی بكە ئینجا هیی تر بكڕە. خواردن لە ئەندامانی خێزان زیاتر ئامادە مەكە، كاتێ شیر و قاوە و چا سارد دەبنەوە، لە جیاتی فڕییان بدی، دەتوانی تێكەڵیان بكەی و وەك خۆاردن به ڕووه‌كه‌كانی بده‌ی، هەندێ میوە كە حەزتان لێ نییە بیخۆن، دەتوانن به‌شه‌ربه‌ت، یا لە شێوەی مرەبا سودی لێ وەربگرن”.
بۆ چێشتخانه‌كانیش كه له‌به‌رده‌م هه‌ر كڕیارێكیان سینییه‌ك خۆراك سه‌رباری پاشماوه ده‌خه‌ن، ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ندێك وڵات، ڕێگه له به‌فیڕۆچوونی ئه‌و خۆراكه ده‌گرن و ئەو خواردنەی لە چێشتخانەكان بە پاكی دەمێنێتەوە، بە پاكی هەڵیدەگرن و بەسەر ماڵە هەژارەكانیدا دابەش ددەكەن.
بەپێی ئامار و داتاكانیڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهان (فاو)، ساڵانە زیاتر لەیەك ملیار تۆن خۆراك لە جیهاندا بە فیڕۆ دەچێت، له‌به‌رانبه‌ردا یەك ملیار مرۆڤ، برسین و خواردنی پێویستیان دەست ناکەوێت! هەر بەپێی ئاماری ئەوڕێكخراوەیە، ساڵانەیەك لەسەر سێی خۆراكی جیهان فڕێدەدرێت لە كاتێكدا ڕۆژانە نزیكەی بیست هەزار منداڵی تەمەن پێنج ساڵ لە برسان دەمرن.
وه‌ك ئه‌وه‌ی كارگه‌ی به‌رهه‌مێنانی زبڵ بین، ئێستا هەموو ڕۆژێك دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بە شه‌ش هەزار نۆسه‌د تۆن زبڵ ژینگەكەیان پیس دەكەن و ڕۆژ بەڕۆژیش شوێنێكی به‌رفراوان زەوی لە زبڵخانەكانی ده‌ره‌وه‌ی شار بەو زبڵە داگیر دەكرێت. بەپێی ستانداردی جیهانی، پێویسته ته‌نیا %20 ـی پاشماوە دابپۆشرێت و %80 ـەكەی دیكهیڕیسایكڵ بكرێتەوە، خۆ له زۆرێك وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ڵكی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان نییه، ده‌سوتێندرێن و كاره‌بای لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌وه‌یش له‌هه‌موو زبڵه‌كانیان ته‌نیا بڕێكی كه‌م له خۆڵه‌مێش ژێرخاك ده‌كرێت.