چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆک بارزانی لە چۆنییەتی گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ رۆژئاوایی کوردستان دەکۆڵێتەوە

 

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لە چۆنیەتی گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ عەفرینی رۆژئاوایی کوردستان دەکۆڵێتەوە و عەفرینییەکانیش سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرۆک بارزانی تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی راسپارد کە هاوکاری هەموو پێکهاتە رەسەنەکانی شاری عەفرین بەبێ جیاوازی بکەن و دەستخۆشی لە کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزە.

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە یەکەم رۆژی بوومەلەرزەکە، چەندین تیمی بە هاناوەچوون و کۆمەکی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان رەوانەکرد، تائێستا 12 بارهەڵگری لە خواردن و دەرمان و پێداویستی دیکە گەیاندووەتە خەڵکی لێقەوماوی ئەو ناوچانە، به‌تایبه‌ت بۆ عه‌فرین و رۆژئاوای كوردستان.