دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گڕگرتنی فڕۆکەیەک کە لە ئیماراتەوە بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر بەڕێکەوتبوو، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر روونکردنەوەتەکدا رایگەیاند
ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیاند، فڕۆکەیەکی هێڵی ئەل-عەرەبییە ویستوویەتی لە شاریقەوە بەرەو هەولێر بەڕێبکەوێت، دوای فڕینی بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە گەڕاوەتەوە شارقییە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر گوتیشی: دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییکە، فڕۆکەکە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، فڕۆکەکە بەهۆی کێشە تەکنیکیەکەوە سێ کاتژمێر گەشتەکەی دواکەوتووە.