سبه‌ی شه‌ممه لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن سنووری بەرێوەبەرایەتی ناحیەی بیارەی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پشووی فه‌رمییه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
پاش راوێژکردن لەگەڵ بەرێزان پارێزگاری هەڵەبجە و بەرێوەبەرایەتی گشتی پەرورەدەی هەڵەبجەی شەهید بریارماندا لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیانمان سبەی ڕۆژی شەممە بەرواری 11/ 2 /2023 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن سنوری بەرێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە دەکرێتە پشوو.
تێبینی: پشووەکە بۆماوەی یەک رۆژە و تەنها قوتابخانەو خوێندنگاکانی سنوری ناحیەی بیارە دەگرێتەوە.
حمید بارام
بەرێوبەری ناحیەی بیارە